Nma Nariman APK
Informazioni sull'Applicazione
Versione 3.1 (#300000007)
Aggiornata 30 January 2023
Dimensioni APK 3.3 MB
È necessario Android Android 4.4+ (KitKat)
Offerta da Fryad Mahmod
Categoria Applicazione Social Gratuiti
Applicazione id com.nma.nariman
Note di sviluppatore ناوی نما بەمانای بەزاراوەی هەورامی واتا نوێژ و بەزاراوەی سۆرانی واتا گەشە
Istantanee
Clicca sull'immagine per vederla a schermo intero
Ultimi aggiornamenti
Novità di Nma Nariman 3.1
Descrizione
لە 14 ی ئازاری 2011 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
چالاکوانێکی مافەکانی منداڵان و مافەکانی مرۆڤە و کارەکانی داکۆکیکردنە بۆ بۆ ژیانێکی باشتر و ژینگەیەکی باشتر بۆ هەمووان
لە 2015/06/05 لە تەمەنی چوار ساڵیدا یەکەم ڤیدیۆی کە خوشکە گەورەکەی بۆی تۆمارکردبوو لە ئەکاونتی فەیسبووکی دایکی بڵاوکرایەوە کە پەیامێک بوو داوایکرد کەرتی کارەبا باشبکرێت.
لە مانگی 8 ی هەمان ساڵدا لەلایەن باوکییەوە پەیجێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ دانرا, کە چالاکی و پەیامی ڤیدیۆیی و وێنەی تایبەت بەخۆی تێدا بڵاودەکرێنەوە.
کارەکانی نما خێرا دەنگدانەوەیان بەدوای خۆیدا هێنا و لە ماوەیەکی کورتدا هەژمار و پەیجەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فانێکی زۆری کۆکردەوە بۆ پشتگیریکردن لە کار و چالاکییەکانی بینەری ڤیدیۆکانی ملیۆنی تێپەڕاند.
توانای دەربڕین و کاریگەری پەیامەکانی بووە جێگای سەرەنجی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان و لە چەندین ڕاپۆرت و دیداردا تیشک خرایە سەر ژیان و کارەکانی.
زۆرجار بۆ هەر پەیامێکی کە بڵاویدەکاتەوە بەدواداچوون دەکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی پەیامەکانی دەدەنەوە.
لە ماوەیەکی کورتدا چەند کەمپینێکی بۆ هاوکاریکردنی توشبوانی شێرپەنجە و منداڵە بێنازەکان و ئاوارەکان و پاراستنی ژینگە و لێقەوماوانی جەنگ و کارەساتی سرووشتی ڕاگەیاندوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدەنگەوە هاتنی بەرچاوی هەبوو.
لەبەرانبەر ئەو کارانەی نما بۆ مافەکانی منداڵان و مافەکانی مرۆڤ و گرنگیدان بە خوێندن و ژینگەپارێزی و تەندرووستی و پاراستنی ئاژەڵ کردوویەتی لەلایەن چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆ و دەرەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە و لە ساڵی 2017 لەلایەن تۆڕی میدیایی ڕووداوەوە بە کەسایەتی ساڵ هەڵبژێردراوە
نما لە ئێستادا ماڵپەڕی فەرمی سەربەخۆی هەیە بەناوی (www.nmanariman.com) هەروەها لە تۆڕەکانی (linkedin, instagram, facebook, youtube, twitter, vimeo, plus.google, linkedin, tumblr, pinterest, telegram, snapchat) بەناوی (nma nariman) هەژماری هەیە تایبەت بە کار و چالاکییەکانی هەیە و سەرجەمیان لەلایەن دایک و باوکی و چەند کەسێکی نزیکییەوە بەڕێوەدەبرێن.
نما دەڵێت: ئەو کارانەی من دەیکەم بۆ مافی خەڵکە بۆ پێکەوە ژیان و ئاشتییە ئەمانە مافی سەرەتاین
داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەم.
دەمەوێت هەمووان دڵخۆشبن.
دەمەوێت هەمووان پێبکەنن.
لە پێناو ئەوەدا وەک منداڵێک هەوڵ دەدەم و دڵنیام کاریگەریم دەبێت
Valutazioni e Recensioni
Valutazione: 5.0 su 5 · Less than 100 voti
(*) è obbligatorio
Versioni precedenti
Simile a Nma Nariman
Altre app di questo sviluppatore
App più scaricate