Piramerd Pand W Honrawakani APK
Informazioni sull'Applicazione
Versione 5.5 (#500000004)
Aggiornata 11 December 2022
Dimensioni APK 23.2 MB
È necessario Android Android 4.4+ (KitKat)
Offerta da Fryad Mahmod
Categoria Applicazione Libri e consultazione Gratuiti
Applicazione id com.fryad.piramerd
Note di sviluppatore پیرەمێرد پەند و هۆنراوەکانی
Istantanee
Clicca sull'immagine per vederla a schermo intero
Ultimi aggiornamenti
Novità di Piramerd Pand W Honrawakani 5.5
Descrizione
ناوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە. لە ساڵی 1867 لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە تەمەنی شەش, حەوت ساڵیدا, لە سلێمانیدا نێردراوەتە حوجرە و مزگەوت و پاش ماوەیەک ئەبێ بە فەقێ لە مزگەوتی ھەمزاغای باپیری و لای مەلا مەحموود ناوێک دەستدەکات بە خوێندن و فێربوونی عەرەبی و وانەی ئایینی. لە خوێندنی عەرەبیدا دەچێتە پێشەوە و دەست ئەکا بە خوێندنی سیووتت. ئەاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی گەڕاوە ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. کە لە بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی, لە 1882 دا لە تەمەنی 15 ساڵیدا, کراوە بە نووسەری بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە لە سلێمانی. لە 1883 دا کراوە بە نووسەری ئەملاکی ھومایۆنی لە ھەڵەبجە. لە 1886 دا کراوە بە سەرنووسەری دادگای شارباژێڕ, ئەو دەمە پێیان وتووە «باشکاتب». لە 1895 دا کراوە بە یاریدەری داواکاری گشتی لە کەربەلا, بەڵام ئەو کارەی بەدڵ نەبووە و وازی لە فەرمانی میری ھێناوە.
"شێخ مستەفای نەقیب" کردوویەتی بە جێگری خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ژیانێکی باش و لە باری بگ گونجاند. لەسەر بانگھێشتی سوڵتان عەبدولحەمید, شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید, کاروانێک ڕێکدەخەن; لە 1898 دا دەچن بۆ تورکیا, پیرەمێرد ھاوسەفەریان دەبێت. ساڵی 1899 شێخ سەعید و پیرەمێرد پێکەوە چوون بۆ حەج و لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەستەنبوڵ سەید ئەحمەدی خانەقا و وەفاییی شاعیریشیان لەگەڵ دەبێ, وەفایی لە ڕێگا کۆچی دواییکردووە.
لەساڵی 1899 دا بەفەرمانی شاھانە دەبێت بە ئەندامی ئەنجومەنی بەرزی ئەستەمبوڵ. بەھۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت, بڕوانامەی یاساناس وەردەگریت. لە 1905 تا 1908 لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە. لە 1907 دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کورد کە بە نھێنی پێک ھاتبوو بە سەرۆکایەتی شێخ عەبدولقادری شەمزینی.
- لە ئەیلوولی 1909 دا بووە قائیمقامی چۆڵەمێرگ
- لە نیسانی 1912 دا بووە قائیمقامی قەرەمورسل
- لە شوباتی 1915 دا بووە بە قائیمقامی بالاوا
- لە ئەیلولی 1916 دا بووە بە قائیمقامی بیت الشباب
- لە مارتی 1917 دا بووە بە قائیمقامی گموش کوی. لەھەمان ساڵدا بەھەمان پلە چۆتە ئیتەپازاری, ھەگەلی ئوتە کە دورگەیەکی خۆش و ناوداری تورکیایە.
- لە نیسانی 1918 دا بووە بە پارێزگاری (موتەسەڕیف) شاری ئەماسیە لە تورکیا. تاکوو ساڵی 1923 لەوێ بووە.
حاجی تۆفیق کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و ھەرزەکاری لە تورکیادا ڕابواردبوو و لەوێ ژنێکی ھێنابوو دوو کوڕی (نەژاد و وەداد) لێ ھەبوو. لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانیەوە دەست ئەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆناردوە وە داوای گەڕانەوەیان لێکردوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بە ھۆی شۆڕشی کورد لە تورکیا و تێکچوونی بار و بەھۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی 1923 پیرەمێرد, ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەھێڵێت و لەڕێگەی سوریاوە بە شاری حەلەب دا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیانەوە لە سلێمانی دەردەچوو. ھەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بەھەواڵێک بڵاودەکاتەوە: «جەنابی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغا کە بیست و سێ ساڵە لەوەتەن دوور کەوتۆتەوە, شەوی 30 ی کانونی دووەمی 1925 تەشریفی ھاتەوە مەملەکەتەکەمان, بە قدومی ئەم زاتە زۆر مەسرور و خۆشحاڵە, بەناوی ھەموو خۆوڵاتییەکەوە بەخێرھاتنی دەکەین».
پیرەمێرد تا دواھەناسەی ژیانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە, تا لە 19 ی حوزەیرانی 1950 دا, بەرانبەر بە 4 ی ڕەمەزانی 1369 ی کۆچی, لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دوایی کردوە. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە, ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاھەنگ گێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو, بەرامبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە, لەوێدا نێژراوە.
"ڕاگەیەنراوی تیپی وەرزشی پیرەمێرد"
Valutazioni e Recensioni
Valutazione: 5.0 su 5 · Less than 100 voti
(*) è obbligatorio
Versioni precedenti
Piramerd Pand W Honrawakani 5.5 APK per Windows (#500000004, 23.2 MB)
Simile a Piramerd Pand W Honrawakani
Altre app di questo sviluppatore
App più scaricate