khak tv APK
Informações do Aplicativo
Versão 1.0 (#1)
Atualizada 28 de September de 2015
Tamanho APK 1.1 MB
Requer Android Android 4.0+ (Ice Cream Sandwich)
Oferecido por Jiasaz Company
Categoria Aplicativo de Reproduzir e editar vídeos gratuito
Aplicativo id com.khaktv.android
Developer's notes ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی راگه‌یاندنی خاك, خاک تیڤی
Capturas de tela
Clique na imagem para ver em tamanho grande
Tabela de conteúdos
Descrição
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1997 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مۆدێلێكی نوێی كاركردنی راگه‌یاند, كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر جۆرێك له رچه‌شكێنی بواری راگه‌یاندنی دروستكرد.
خاك یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بوو ئازادی بیروڕای په‌خشكردو دوور له پرۆگرام و ئه‌جێندای حزبایه‌تی كاریكردو وه‌ك سه‌كۆیه‌كی ئازادی ره‌خنه‌گرانه, راشكاوانه دیارده دزێو و ناشرینه‌كانی وه‌ك له‌مپه‌رێكی نه‌خوازراو روماڵدهكرد. هاوكات داوا‌و خواسته‌كانی شه‌قامی راستگۆیانه پهخشدهكردو زۆرجار هاووڵاتیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زاییان روویانده‌كرده ته‌له‌فزیۆنی خاك و له‌وێوه خواست و داواكارییه‌كانیان بڵاوده‌كرایه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وای هاووڵاتیان ده‌كرا.
ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌ی دروستبوونی خاك پێگه‌یه‌كی ته‌واوی له‌هه‌موو شوێنێك دروستكرد, به‌چه‌شنێك كه خاك له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ئازادی راده‌ربڕین بكاته ناسنامه‌ی كاركردنی.
خاك چه‌تری كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگه‌كان بوو. هیچ مه‌رجێكی سیاسی و حزبی به‌ئێستاشه‌وه بۆ كارمه‌نده‌كانی نه‌بووه. به‌ردوام له‌گه‌ڵ ویست و خواستی جه‌ماوه‌ردا ته‌با بووه‌و هێڵی فكری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری گرنگترین پایه‌ی راوه‌ستاوی ئه‌م كه‌ناڵه بووه.
خاك ئه‌و مینبه‌ره حه‌قبێژو راستگۆیه بوو بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان, كه هه‌وڵی جددی ده‌دا به ئه‌قڵی نوێ و خوێنی نوێ و بیری نوێ كاربكات.
خاك توانی له‌بواری به‌رنامه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كاندا چه‌ندین هه‌نگاوی بوێرانه بنێت و گۆڤاری ته‌نزئامێزی سیخورمه مه‌حه‌كی ئه‌و راستییه‌یه, هاوكات گۆڤاری خاك وه‌ك گۆڤارێكی ته‌له‌فزیۆنی خێزانی له‌سه‌ره‌تادا زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بوو.
پرۆژه‌ی پاراستنی دهستنهسهكان كه ئه‌وكات كوردستان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی چاپه‌مه‌نیدا بوو, توانی زیاتر له 70 كتێب و نامیلكه به تیراژی كه‌م بۆ نووسه‌ران و ئه‌دیبان چاپ بكات. وێڕای چاپكردنی چه‌ندین كتێبی دانسقه به تیراژی زۆر.
ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كاره‌كانی خاك بووبێت, د‌رك به‌و راستییه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ئیمكانیه‌تێكی ماددی كه‌مه‌وه, به‌ڵام به عه‌شقێكی گه‌وره‌ی كاركردنه‌وه جێبه‌جێده‌كرا. دیاره هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه به له‌خۆبردوویی و دڵسۆزی كارمه‌نده‌كان و پشتیوانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو. دوور له‌هه‌موو توانا‌و هێزێكی سیاسی یه‌كلایه‌نه ئه‌نجامده‌درا.
خاك سهرئامهدو پێشڕه‌و بوو بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دواتر له‌دوای ئه‌م كه‌ناڵه‌وه له‌بواری راگه‌یاندندا به شێوه‌یه‌كی ئازادانه دروستبوون.
خاك له‌ئێستادا به‌هه‌مان شێوازی كاركردن, به‌ڵام به ستایڵێكی نوێ و سه‌رده‌مانه وه‌ك كه‌ناڵێكی هه‌رێمایه‌تی كارده‌كات و درێژه به‌هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌دات كه له‌خزمه‌تی گشتیدایه‌و خه‌می هه‌موو كوردێكه له‌هه‌ر به‌شێكی نیشتمان بێت.
خاك له‌ڕووی ته‌كنیك و شێوازی كاركردن چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كرد‌و ئێستاش ناوه‌نده‌ی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك, جگه له ته‌له‌فزێون, له به‌شه‌كانی رادیۆ و گۆڤاری سیخورمه پێكهاتووه.
جێی باسه, له ئێستادا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك له چوار به‌ش پێكهاتووه, ئه‌وانیش (ته‌له‌فزیۆنی خاك, رادیۆی خاك, گۆڤاری سیخورمه, سایتی خاك).
Avaliações e opiniões
Avaliação: 4.3 de 5 · Less than 100 avaliações
(*) é necessário
Versões anteriores
Semelhante a khak tv
Mais do Jiasaz Company
Top download apps
فیلتر شکن جدید و قوی،فیلتر شکن قوی و پرسرعت رایگان APK