khak tv APK
App information
Version 1.0 (#1)
Updated 2015-09-28
APK Size 1.1 MB
Requires Android Android 4.0+ (Ice Cream Sandwich)
Offered by Jiasaz Company
Category Free Video Players & Editors App
App id com.khaktv.android
Developer's notes ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی راگه‌یاندنی خاك ، خاک تیڤی
Screenshot
Click on the image to see full size
Table of contents
Editor's review
Download the latest khak tv application, version 1.0, compatible with Windows 10/11 (using emulators such as Bluestacks), Android devices. This free Video Players & Editors app is developed by Jiasaz Company and is easy to download and install.
Previous versions, including 1.0, are also available. If you need help or have any problems, please let us know.
Description
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1997 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مۆدێلێكی نوێی كاركردنی راگه‌یاند، كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر جۆرێك له رچه‌شكێنی بواری راگه‌یاندنی دروستكرد.
خاك یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بوو ئازادی بیروڕای په‌خشكردو دوور له پرۆگرام و ئه‌جێندای حزبایه‌تی كاریكردو وه‌ك سه‌كۆیه‌كی ئازادی ره‌خنه‌گرانه، راشكاوانه دیارده دزێو و ناشرینه‌كانی وه‌ك له‌مپه‌رێكی نه‌خوازراو روماڵده‌كرد. هاوكات داوا‌و خواسته‌كانی شه‌قامی راستگۆیانه په‌خشده‌كردو زۆرجار هاووڵاتیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زاییان روویانده‌كرده ته‌له‌فزیۆنی خاك و له‌وێوه خواست و داواكارییه‌كانیان بڵاوده‌كرایه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وای هاووڵاتیان ده‌كرا.
ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌ی دروستبوونی خاك پێگه‌یه‌كی ته‌واوی له‌هه‌موو شوێنێك دروستكرد، به‌چه‌شنێك كه خاك له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ئازادی راده‌ربڕین بكاته ناسنامه‌ی كاركردنی.
خاك چه‌تری كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگه‌كان بوو. هیچ مه‌رجێكی سیاسی و حزبی به‌ئێستاشه‌وه بۆ كارمه‌نده‌كانی نه‌بووه. به‌ردوام له‌گه‌ڵ ویست و خواستی جه‌ماوه‌ردا ته‌با بووه‌و هێڵی فكری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری گرنگترین پایه‌ی راوه‌ستاوی ئه‌م كه‌ناڵه بووه.
خاك ئه‌و مینبه‌ره حه‌قبێژو راستگۆیه بوو بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان، كه هه‌وڵی جددی ده‌دا به ئه‌قڵی نوێ و خوێنی نوێ و بیری نوێ كاربكات.
خاك توانی له‌بواری به‌رنامه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كاندا چه‌ندین هه‌نگاوی بوێرانه بنێت و گۆڤاری ته‌نزئامێزی سیخورمه مه‌حه‌كی ئه‌و راستییه‌یه، هاوكات گۆڤاری خاك وه‌ك گۆڤارێكی ته‌له‌فزیۆنی خێزانی له‌سه‌ره‌تادا زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بوو.
پرۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنه‌سه‌كان كه ئه‌وكات كوردستان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی چاپه‌مه‌نیدا بوو، توانی زیاتر له 70 كتێب و نامیلكه به تیراژی كه‌م بۆ نووسه‌ران و ئه‌دیبان چاپ بكات. وێڕای چاپكردنی چه‌ندین كتێبی دانسقه به تیراژی زۆر.
ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كاره‌كانی خاك بووبێت، د‌رك به‌و راستییه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ئیمكانیه‌تێكی ماددی كه‌مه‌وه، به‌ڵام به عه‌شقێكی گه‌وره‌ی كاركردنه‌وه جێبه‌جێده‌كرا. دیاره هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه به له‌خۆبردوویی و دڵسۆزی كارمه‌نده‌كان و پشتیوانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو. دوور له‌هه‌موو توانا‌و هێزێكی سیاسی یه‌كلایه‌نه ئه‌نجامده‌درا.
خاك سه‌رئامه‌دو پێشڕه‌و بوو بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دواتر له‌دوای ئه‌م كه‌ناڵه‌وه له‌بواری راگه‌یاندندا به شێوه‌یه‌كی ئازادانه دروستبوون.
خاك له‌ئێستادا به‌هه‌مان شێوازی كاركردن، به‌ڵام به ستایڵێكی نوێ و سه‌رده‌مانه وه‌ك كه‌ناڵێكی هه‌رێمایه‌تی كارده‌كات و درێژه به‌هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌دات كه له‌خزمه‌تی گشتیدایه‌و خه‌می هه‌موو كوردێكه له‌هه‌ر به‌شێكی نیشتمان بێت.
خاك له‌ڕووی ته‌كنیك و شێوازی كاركردن چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كرد‌و ئێستاش ناوه‌نده‌ی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك، جگه له ته‌له‌فزێون، له به‌شه‌كانی رادیۆ و گۆڤاری سیخورمه پێكهاتووه.
جێی باسه، له ئێستادا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك له چوار به‌ش پێكهاتووه، ئه‌وانیش (ته‌له‌فزیۆنی خاك، رادیۆی خاك، گۆڤاری سیخورمه، سایتی خاك).
App permissions
khak tv 1.0 APK requires following permissions:
Allows applications to open network sockets.
Ratings and Reviews
Rating: 4.3/5 based on Less than 100 reviews
(*) is required
Previous versions
Similar to khak tv
More from Jiasaz Company
Top download apps
فیلتر شکن جدید و قوی،فیلتر شکن قوی و پرسرعت رایگان APK